٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتیی لاوان یادی 67 ساڵەی دامەزراندنی به‌رز ڕاده‌گرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئاهەنگێکی جەماوەری، یادی دامەزراندنی خۆی دەکاتەوە.

ئاهەنگەکە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2020 لە هۆڵی هاڤانا لە هەولێر، ساز دەکرێت.

ئەو ئاهەنگە لە یادی 67 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی لاوان، لەلایەن ناوەندە باڵاکانی هەولێر، خەبات، قەرەچووغ و دەشتی هەولێر، ساز دەکرێت.

یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان رێکخراوێکی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ساڵی 1953 دامەزراوە و گرنگیی بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و پێگەیاندنی لاوان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار