٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لە شاری میونشن لە گەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرایەوە. 

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر هەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لە سەربنەمای رێز لەیەکگرتن. هەروەها گفتوگۆش دەربارەی گرفت و ئاستەنگەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار