٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئوردن دەکات

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٢/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازیی لە ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئوردن سڵاوو رێزی تایبەتی شاعەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی بەهێزی مێژوویی لە نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستاندا هەیە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی دۆخی عێراق.

لە کۆبوونەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن تاوتوێ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار