٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفراسی ئاسایشی میونشن گەڵ محەمەد ئەلحەکیم وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.   

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە حکومەتێک دەکات کە پابەندبێت به قەوارەی فیدرالی و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمیش،  وەزیرەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی نوێی عێراق دەستنیشان بکەن .

هەواڵی پەیوەندیدار