٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زاخۆ پێنج کەس بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info - بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند، توانیویانە دەست بەسەر ٣٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەری "هیرۆین"دا بگرن .

عەبدلوەهاب محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی دهۆک توانیمان پێنج کەس بەهۆی تێوەگلان لە بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر بکەین."

گوتیشی: "ئەو باندە بازرگانەی ماددەی هۆشبەر کۆمەڵێک کەس بوون، بەهۆی چاودێریی چڕی ئاسایشەوە توانیمان باندەکەیان بە تەواوی دەستبەسەر بکەین."

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار