٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران نیل شمید و کارستن شنایدەرو فیختز فەیگنترۆی لە پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بە رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان دا وەک فاکتەری سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکەدا. جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاری و راهێنانی هێزی پێشمەرگە کردەوە لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگە کرد و ھەروەھا باسی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە تایبەتی لە هەمەچەشنکردنی ئابووریی و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە وەبەرهێنان بە پێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار