ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی هه‌زار پێشمه‌رگه له لیوای 80 له سۆران به‌ڕێوه‌چوو

سۆران-KDP.info- له سۆران ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی زیاتر له هه‌زار پێشمه‌رگه له لیوای هێزه‌كانی 80 كه پێكهاتبوو له كچان و كوڕانی ئه‌و هێزه، لەلایەن هێزی کۆماندۆی کوڕان و کچانەوە بەڕێوە چوو.
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌رچوونی زیاتر له هه‌زار پێشمه‌رگه له هێزه‌كانی 80، نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌شتا ڕایگه‌یاند: "خولێكی تر له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی هێزه‌كانی 80، كه زیاتر له هه‌زار پێشمه‌رگه له لایه‌ن بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر مه‌شقیان پێكراو به‌سه‌ركه‌وتوویی خوله‌كه كۆتایی پێهات، مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه‌ش نه‌جات عه‌لی گوتی،پڕۆسه‌ی به دامه‌زراوه‌یی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی له‌شكرێكی نیزامی كه نزیكه‌ی دوو ساڵه ده‌ستمانكردووه به مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌كانمان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕاهێنانی سه‌ربازی گرنگیمان داوه به په‌روه‌رده‌ی نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی مۆڕاڵی پێشمه‌رگه به‌رز ڕابگرین و له كاتی پێویست بتوانن به وره‌یه‌كی به‌رز به‌رگری له خاك و نیشتیمان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش له ڕابردوو سه‌لماندوویه‌تی له‌شه‌كرێكی خۆڕاگره‌و توانای به‌رگری كردنی هه‌یه له ده‌ستكه‌وكان."
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌شتا، گوتیشی:" پێشمه‌رگه هه‌رده‌م سیمبولی پاراستنی پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان بووه به‌بێ جیاوازی و فاكته‌ری پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بووه له كوردستان."
عه‌لی پێشى وایه، عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه، به تایبه‌ت ململانێی ناو‌خۆیی و تائیفی ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندن و فراوانبوون دایه، هاوكات ڕێكخراوی تیرۆریستی و هاوشێوه‌كانی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ن له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه، بۆیه پێی وایه، له‌و دۆخه‌ی ئێستادا ڕێكخراوی تیرۆریستى داعش و هاوشێوه‌كانی خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانیشان له زیادبوون دان.
ناوبراو ئاماژه به دۆخێكی سیاسی و سه‌ربازی مه‌ترسیدار له عێڕاقدا ده‌كات، كه سه‌ره‌ڕای ململانێ ناوخۆییه‌كان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییش، پێی وایه، چه‌ندین گرژی و پێكدادانی ڕاسته‌خۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ئارادان، بۆیه ناوبراو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا بكه‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه بتوانین خۆمان بپارێزین له‌وهه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، داواش له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كات به‌رده‌وامبن له‌پشتیوانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان."
نه‌جات عه‌لی راشیگه‌یاند: " پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌دا كه له‌م باره‌یه‌وه هه‌نگاوی باشمان هاویشتووه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان به‌گشتی، سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش،نه‌جات عه‌لی ده‌ڵێت، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه سه‌لماندوویه‌تی كه هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به ته‌نیا ناتوانن ئاسایشی هاووڵاتیان بپارێزن له ناوچه‌كه بۆیه پێویستی به به‌شداری و ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه."
فایزه كۆیی




