له شنگال 500 كوردی ئێزدی وازیان له په‌كه‌كه هێنا

شنگال -KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌شیان بۆ زیاد كردوون، گه‌نجانی كوردی ئێزدی له شنگال واز له ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه دێنن و تا ئێستا 500 گه‌نج وازیان هێناوە و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه، چونكه ده‌زانن مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان هه‌یه و نایانه‌وێت چیتر له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بن.
قاسم دربۆ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كاتی خۆی گه‌نجانی شنگال له‌خشته بران و بۆ پاره بوون به په‌كه‌كه، به‌ڵام ئێستا هه‌ر یه‌كه و لای خۆی واز له ڕیزه‌كانی ئه‌وان دێنێت و ده‌چێته‌وه بۆ ماڵی خۆی و ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستا 500 كه‌س وازی هێناوە."فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال گوتیشی: "پێشتر هه‌ر چه‌كدارێك 300 دۆلاریان پێ ده‌دا و ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی وازیان لێ نه‌هێنن كردوویانه به 400 دۆلار، به‌ڵام گه‌نجانی كوردی ئێزدی جگه له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌زانن خه‌مخۆری ئه‌وانن، ئینتیمایان بۆ هیچ لایه‌نێكی دیكه نییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ماون واز دێنن."
بڵند ئیبراهیم




