٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/11 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد عەلی ئەلحەکیم وەزیری دەرەوەی عیراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە جێی رەزامەندی زۆرینەی خەڵکی عێراق بێت و پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت. 

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، هاوكات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە پشتیوانیی لە حکوومەتێک دەکەین کە پابەندبێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان .

 

هەواڵی پەیوەندیدار