پارێزگاری هەولێر: لە کۆی 506 شوێنی پشکنراو کارەبای 158 شوێن بڕدراوە

ھەولێر-KDP.info- د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهنووسیدا ڕایگهیاند: "لە هەموو قەزا و ناحیەكانی شاری هەولێر هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ و نایاسایی دەستی پێكردووه و پرۆسەكەش بە باشی بەڕێوە دەچێت دهشڵێ، ئەم هەڵمەتە بۆ تۆڵەكردنەوە نییە، بەڵكو بۆ ئەوەیە بتوانین یارمەتیی وەزارەتی كارەبا بدەین و دۆخی كارەبا باشتر بكەین.
سۆفی جەختیش دەكاتەوە، هەر هاووڵاتییەك سەرپێچی یاخود سەركێشی بكات، بە توندترین شێوە سزای دەدەین، هەر بۆیە بە وردی چاودێریی دۆخەكە دەكەین و هەر كەسێك سەرپێچی بكات و دووبارەی بكاتەوە، غرامە دەكرێت و رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.
پارێزگاری هەولێر راشیدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەم هەڵمەتەمان لە مەزرەعەكانی رێگای پیرمام هەولێر دەستی پێكردووە، بۆ ئەوەی دانیشتووانی شاری هەولێر هیچ جیاوازییەك لەگەڵ شوێنەكانی تر نەبینن، بۆ ئێمە هەموو گەڕەكەكانی هەولێر وەك یەكن.
فرسەت سۆفی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و تیمەكانمان ماڵ بە ماڵ و هەموو مەزرەعەكان دەگەڕێن، چونكە دزینی كارەبا لای ئێمە دزییە و هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ دزییەكانی تر نییە.
پەیوەست بە كێشەی غازیش، پارێزگاری هەولێر جەختی كردەوە، كێشەی غاز چارەسەر كراوە و چاودێریی بازاڕیش دەكەین، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین سەبریان هەبێ لە هەموو شوێنەكان غاز دابەش دەكرێت.
فایزه كۆیی




