سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ند ده‌كات
__2020_02_03_h15m53s46__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندووین، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ند ده‌كات و سبه‌ش بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه ده‌كرێته‌وه.
خه‌دیجه عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كردووه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی ئیمزا ده‌كات و سبه‌ش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه و دواتریش له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیع بڵاو ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته یاسا."
خه‌دیجه عومه‌ر گوتیشی: "هه‌ركاتێك بووه یاسا، ئه‌وكات حكوومه‌ت له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا په‌یڕه‌وێك ده‌رده‌كات و دواتر به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه مادده‌كانی یاساكه جێبه‌جێ ده‌كات."
بڵند ئیبراهیم




