KDP زانیاری له‌سه‌ر قه‌یرانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات
__2020_02_02_h18m10s59__HK.jpg)
هەولێر - KDP.info - هێشتا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ك پرسێكی هه‌ڵواسراو له‌نێوان سه‌ركردایه‌تیی لایه‌نه شیعه‌كان و سه‌رۆككۆماری عێراقدا ماوه‌ته‌وه، داواكاریی خۆپێشانده‌ران كۆتاییی نه‌هاتووه و عێراقیش له‌به‌رده‌م قه‌یرانی قورسی سیاسیدایه.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بڕیاره ڕێكاره یاساییه‌كانی خۆی ته‌واو بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه له عێراقدا ده‌ڵێن: "دوای ئه‌و شه‌ش مانگه ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت". شه‌قامی عێراقی ئه‌ویش ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ كه‌سێك بكرێته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشووتر هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی نه‌بووبێت. محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاویش پێشووتر له كابینه‌ی نووی مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ساڵی 2008 بۆ 2012، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق بووه. له كاردانه‌وه‌یه‌كدا ڕاسپێردراوی سه‌رۆكوه‌زیران داوا ده‌كات خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وام بن، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێوه‌م له‌گه‌ڵ نه‌بن من به‌ته‌نیا هیچم پێ ناكرێت".
دوای ڕاسپاردنیشی جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، دەستخۆشی لە ناوزەدکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد تۆفیق عەلاوی، دەکات و داوای ئەنجامدانی چاکسازیی ڕاستەقینە دەکات، پێش ئەنجامدانی هەر کارێک لەپێناو جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی خۆپێشاندەران لە ئەنجامدانی دادوەری و لێپێچینەوە. هاوكات لە بەیاننامەیەکدا، کە بە بۆنەی ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەری کردووە، باڵوێزخانەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە پێویست دەکات حکوومەتێکی سەربەخۆ، پاک و پابەند بە جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خۆپێشاندەران پێک بهێنرێت.
دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق به‌لای كوردیشه‌وه گرنگیی خۆی هه‌یه. شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای كورده‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانێكی نوێی عێراق بێت، دەبێ پابه‌ند بێت به ده‌ستوور و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له نێوان هه‌ردوولادا كراوه".
شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتیشی: "كوردیش كۆمێنتی خۆی له‌و بارەیە‌وه ده‌بێت. چونكه سه‌رۆكوه‌زیران ته‌عبیر له هه‌موو عێراق ده‌كات نه‌ك گرووپێكی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كه شه‌قامی عێراقی به‌مه ڕازی نابن و تا دێت دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت، چونكه داواكاریی خۆپێشاندەران له دژی ئه‌م نوخبه سیاسییه‌یه".
د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیی به ناوماڵی شیعه‌وه هه‌یه، ئه‌وان ده‌توانن بڕیار له‌و بارەیە‌وه بده‌ن، چونكه كورسیی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای كورده‌وه گرنگه ئەوەیە کە مافه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور پارێزاو بێت و گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بن و پابه‌ند بن به ڕێككه‌وتنی نه‌وتییه‌وه".
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا خۆپێشانده‌رانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و له سێ خاڵدا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان به‌م چینه سیاسییه عێراقییه ڕازی نابن كه وڵاتیان گه‌یاندووه‌ته‌وه ئه‌م دۆخه.
میسال ئالووسی، سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ده‌بێ سه‌رۆککۆماری عێراق چاره‌سه‌ری پرسه‌کان بکات به سه‌رۆکوه‌زیران و په‌رله‌مان و ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له عێراق، یان حکوومه‌تێکی کاتی دروست بکات و کاتێک بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری بکات، یه‌کێک له گرفته گه‌وره‌کان پابه‌ندبوون به ده‌ستووره، گه‌وره‌ترین گرفت له عێراقدا ئه‌وه‌یه نه حکوومه‌تی چاکسازی هه‌یه، نه حکوومه‌تێک بوونی هه‌یه که خه‌ڵک لێی ڕازی بێت، ئه‌و حکوومه‌ته‌ش ته‌میسلی حزب ده‌کات، ته‌مسلی خه‌ڵک ناکه‌ن و نزیکبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی حکوومه‌تی عێراق له وڵاتانی هه‌رێمی، هۆکاره بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، خه‌ڵک نایه‌وێت ئه‌م حکوومه‌ته ده‌ربڕی چینێکی دیاریکراوی گه‌نده‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ندیخواز له‌گه‌ڵ وڵاتێكی هه‌رێمی بێت."
ئالووسی گوتیشی: " گەو‌ره‌ترین گرفت له‌به‌رده‌م دیاریکردنی که‌سێک بۆ سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، پرسی کوتله‌ی بینا و کوتله‌ی سائیروونه، که جه‌خت له دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێک بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌که‌ن، که به دڵی خۆیان و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه دۆخه‌كه باشتر نه‌كات".
راپۆرت: کارزان هەورامی




