٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ قۆناغى دووه‌مى رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا ده‌كرێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.info- بەڕێوەبەری پڕۆژەی دروستكردنی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا، دەڵێ، ئەمڕۆ 12 كیلۆمەتری دیكەی ‌رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا دەكرێتەوە و شوفێران دەتوانن هاتوچۆی پێدا بكەن.

ئەندازیار كامیران عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ، بە ‌ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی رێگاوبان و، بەڕێوەبەری فەر‌مانگەی رێگا و پردەكانی پارێزگای دهۆك و قایمقامی بەردەڕەش و بەڕێوەبەری شارەدێی رۆڤیا، قۆناغی دووەمی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا كە 12 كیلۆمەتر دەبێت، بە ‌رووی شوفێراندا دەكرێتەوە".

عەبدوڵڵا، گوتیشی: "بە كردنەوەی ئەو بەشەش، 17 كیلۆمەتر دەكرێتەوە و، تەنیا 5 كیلۆمەتری دیكە دەمێنێت، ئەویش تەواو دەكرێت".

بەڕێوەبەری پڕۆژەی رێگای نێوان گۆپاڵ بۆ رۆڤیا، دەشڵێت: "ئەو پڕۆژە ستراتیژییە لە ‌نێوان دوو شارە،‌ كە دهۆك و هەولێرن و گرینگییەكی زۆری بۆ كەمكردنەوەی كات و رووداوی هاتوچۆ دەبێت، چونكە رێگاكە فرا‌وان و دووسایدە".

شایەنی باسە، پڕۆژەی دروستكردنی رێگای جووتسایدی نێوان رۆڤیا بۆ گۆپاڵ، بە پڕۆژەیەكی ستراتیژیی ‌نێوان شاری دهۆك و هەولێر هەژمار دەكرێت، كە لەلایەن كۆمپانیای كاڤین گرووپ جێبەجێ دەكرێت،‌ 22 كیلۆمەتر رێگای سەرەكییە و لە 7 ئۆڤەرپاس و 90 قەنتەرە پێكدێت، 15 كیلۆمەتریش رێگای كاتییە، پێشتر لە 18ی 9ی 2019 بەشێكی رێگاكە كە 5 كیلۆمەتر بوو، بە ‌رووی هاووڵاتیاندا كرابووەوە.

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار