٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/29 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا کرد.

لە دیدارێکدا ، بارودۆخی  عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا تاوتوێ کران.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ، سڵاوی سەرۆک ڤڵادیمێر پوتن و سەرۆک وەزیرانی رووسیای بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و بانگھێشتنامەی فەرمیشی پێشکەشکرد بۆ بەشداریکردن لە فۆرومی نێودەوڵەتی ئابووری سانت پێترسبۆرگ .
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی ئارامبوونی دۆخی عێراق و سوریا و هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا .

هەواڵی پەیوەندیدار