وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ KDP: پرۆژەمان هەیە بۆ پاراستنی مافی منداڵان

هەولێر -KDP.info- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێ، پرۆژەیان هەیە بۆ چاکسازیکرن لە خانەی منداڵان و لە داینگاکان، بۆ هەموو منداڵانی نابینا و نابیست و هەموو ئەو منداڵانەی کە لە پەیمانگاکان دەخوێنن.
هەموو ساڵێک ٢٠ی مانگی ١١، ڕۆژی جیهانیی مافی منداڵانە و لە جیهاندا چەندین چالاکی بەڕێوە دەچن. بۆ ئەم مەبەستە لە هەرێمی کوردستانیش چەندین چالاکی بەڕێوە چوون.
کوێستان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا ئێمە لە ئامادەباشیداین، یاسایەکمان بۆ پاراستنی مافی منداڵان ئامادە کردووە و دەینێرنە ئەنجومەنی وەزیران، بەهیوای ئەوەی پەرلەمان بە زووترین کات پەسەندی بکات، بۆ ئەوەی مافەکانی منداڵ لە هەرێمی کوردستان بچیتە ئاستێکی بەرزەوە."
دەشڵێ: "ئێمە توانیومانە مافەکانی منداڵ لە ڕیگای وەزارتەکەمانەوە بپارێزین و بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی وەزارەتەکمانەوەن، هەر نادادپەرورییەک بەرامبەر منداڵان بکەن بەداوادچوونی بۆ دەکەین و، هەماهەنگی دەکەین تا کێشەکانی منداڵان چارەسەر بکرێن."
کــاروان بـــاعەدری




