“لایه‌نه سیاسییه‌كان به كورده‌وه 45 ڕۆژیان به عادل عه‌بدولمه‌هدی داوه”

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به كورده‌وه كۆ بووونه‌وه و تێیدا 45 ڕۆژ دراوه به سه‌رۆكوه‌زیران كه چاكسازی بکات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیشی هه‌یه، بۆ ئەوەی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكات، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش نه‌بێت، حكوومه‌ت بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت و گۆڕانكاری دەکرێت.
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، فارس عیسا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به كورده‌وه له به‌غدا كۆبوونه‌وه و تێیدا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن كه 45 ڕۆژ بده‌ن به سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكات و هه‌موو ده‌سە‌ڵاتێكیشیان پێی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له هه‌ر وه‌زیرێك، یاخود هه‌ر شوێنێك بكات و هه‌ر چاكسازیه‌كیش پێویستی به یاسا بێت، په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت و دواتر گۆڕانكاری له حكوومه‌ت و په‌رله‌ماندا دەکرێت."
فارس عیسا گوتیشی: "كوردیش پشتگیریی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه دۆخی عێراق ئاسایی بێته‌وه و بۆ دۆخی پێشووتر بگه‌ڕێته‌وه و له هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازی بكرێت."
بڵند ئیبراهیم




