"لە هەمواری دەستووردا دەستکاریی مافی کورد ناکرێ"
__2019_11_19_h16m14s50__ER.jpg)
به‌غدا--KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یاساناسان و شاره‌زایان به‌رده‌وامه له كاركردن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن لەسەر ئەوەی كه ده‌ستكاریی مافه‌كانی كورد ناكه‌ن، به‌تایبه‌ت فیدراڵی و مادده‌ی140ی ده‌ستووری عێراق.
په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌یار دۆسكی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق به‌رده‌وامن له كار و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یاساناس و شاره‌زایانی بواری ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی پێویستن، هه‌موار بكرێنه‌وه و، دواتریش له په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت."
به‌یار دۆسكی گوتیشی: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاریی ئه‌و ماددانه ناكرێت كه په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانی كورده‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت فیدراڵی و مادده‌ی 140، چونكه ئه‌وانه‌ی له میدیا قسه ده‌كه‌ن و دژی مافه‌كانی كوردن به په‌نجه‌ی ده‌ست دەژمێردرێن و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ئەوەن کە مافه‌كانی كورد به‌و شێوه‌ی هه‌یه، بمینێت."
له‌سه‌ر داواكاریی خۆپێشانده‌ران، له په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك پێک هێنراوە، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه و هه‌ندێ په‌رله‌مانتاریش له میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا باس له‌وه ده‌كه‌ن، کە پێویسته ده‌ستكاریی مافه‌كانی كوردیش بكرێت.
بڵند ئیبراهیم




