فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا خانەسۆری شنگالیان بۆردوومان کرد
__2019_11_19_h15m37s41__ER.jpg)
شنگال-KDP.info- سەرچاوەیەک لە شنگال ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، سێشەممە (١٩-١١-٢٠١٩) فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگالیان بۆردوومان کرد.
ئەو سەرچاوەیە کە نەویست ناوی ببرێ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سەنتەری ناوچەی خانەسۆری قەزای شنگالیان بۆردوومان کرد، ئەو شوێنانە بارەگای پەکەکەیان لێ بوو و تا ئێستا نازانریت زەرەوزیانی گیانی و ماددی چەندە."
دەشڵێ: "هێشتا ڕەوشی شنگال جێگیر نەبووە و ترسێکی گەورە کەوتووەتە دڵی خەڵک و دەترسن جارێکی تر ئەو ناوچانە بۆردوومان بکرێت."
ئەمە چەندین جارە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێگە و بارەگاکانی پەکەکە لە شنگال بۆردوومان دەکەن و چەندین قوربانیشیان هەبووە.
کــاروان بــاعەدری




