له هه‌ولێر ته‌نیا 20 پاڵاوگە كار ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی دیكه داخراون

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌ری ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی، بڕیاره و پلانیش هه‌یه كه دووباره سوود له شوێن و زبڵخانه‌ی كانیقرژاڵه وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش سوودی زۆری بۆ ژینگه ده‌بێت و له‌و120 پاڵاوگه نه‌وتەی كه هه‌بوون، ته‌نیا 20یان كار ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی دیكه داخراون تا ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر زبڵ و خاشاكی هه‌ولێر بشاردرێته‌وه، ده‌کرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ كاره‌با و شوێنه‌كەیشی وه‌رگیرێت و بكرێته دارستان و سوودی زۆری هه‌یه، بۆیه تا ئێستا زبڵخانه‌كه هه‌ر له كانیقرژاڵه‌یه، پێش چه‌ند ساڵێك 65 خاڵیان داناوە بۆ ئه‌وه‌ی گازه‌كه‌ی لێ ده‌رچێت، بۆیه پێویسته هه‌موو پێكه‌وه ببه‌سترێته‌وه و سوود له غازه‌كه‌ی وه‌رگیرێت بۆ كاره‌با."
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د گوتیشی: "تا ئێستا هه‌ر زبڵه‌كه ژێر خاك ده‌كرێت و سوودی لێ وه‌رناگیرێت، به‌ڵام پێویسته كۆمپانیا و كارگه بۆ ئه‌و زبڵانه بێنن و سوودی لێ وه‌رگرن، هه‌م له زبڵه‌كه و هه‌میش له زه‌ویه‌كه."
نوێنه‌ری ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد: "ئێستا له سنووری هه‌ولێر 120 پاڵاوگه هه‌یه، زۆربەیان ڕاگیراون و نزیكه‌ی 20 كۆمپانیا ڕێنماییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه و كار ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی دیكه ڕێنمایی نایانگرێته‌وه و كار ناكه‌ن و پێویسته ڕێنماییەکان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وكات ده‌توانن كار بكه‌ن."
بڵند ئیبراهیم




