هه‌ولێر.. سبه‌ی 150 كۆمپانیای نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری پێشا‌نگای به‌رهه‌مه كشتوكاڵییەکان ده‌بن

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری پێشا‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێ، سبه‌ی چوارشه‌ممه پێشا‌نگایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییەکان ده‌كرێته‌وه، کە چەندین وڵات تێیدا بەشدار دەبن.
سۆران قادر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "سبه‌ی كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ، پێشا‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بە مەبەستی له به‌رگگرتنه‌وه و پۆشاکكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و بە ئامادەبوونی 11 وڵات، پێشانگایەکی تایبەت دەکاتەوە.
راشیگه‌یاند: "پێشا‌نگاكه 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت و، 150 كۆمپانیای نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش تێیدا به‌شدار ده‌بن، پێشا‌نگاكه تایبه‌ت ده‌بێت به له به‌رگگرتنه‌وه و پۆشاككردنی مادده خۆراكییه‌كان و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان".
هێدی كاكه‌یی




