گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP: بڕیارهكهی مامۆستایانی گرێبەست بۆ ھەمیشەیی دهچێته وارى جێبهجێكردنهوه

ھەولێر-KDP.info- لەبارەی فەرمانی دامەزراندن و بە ھەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەم ڕۆژانەدا فەرمانی بە ھەمیشەیی کردنی مامۆستایان دەردەچێ و دەست بە مامەڵەی دامەزراندنیان دەکرێت.
دکتۆر جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، به بڕیارى ئهنجوومهنى وهزیران مامۆستایانی گرێبەست دهكرێنه ھەمیشەیی، ئەم بڕیارەش لە ماوەیەکی نزیکدا دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.
جووتیار عادل جەخت دەکاتەوە، ئەم بڕیارە تەنھا بۆ مامۆستایانی گرێبەستە، نەوەک فەرمانبەران، بڕیارەکەش دەرچووە و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێی بکەن، بە تایبەت وەزارەتی دارایی، رێوشوێنە داراییەکان دەگرنە بەر و ھەر لەم ڕۆژانەدا بڕیارەکە دەردەچێت و مامۆستایانی گرێبەست دەکرێنە ھەمیشەیی.
ھەڵکەوت محەمەد




