٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕیKDP وادەی تاپۆکردنی خانوو و زەوی زێدەڕۆ ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بڕیارە دوای واژۆکردنی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ بکەوێتە واری جێبەجێکردن و، ئەندامێکی لیژنەی شارەوانییەکانیش ئاشکرایکرد، یاساکە زەویش دەگرێتەوە، بەڵام مەرجی ھەیە بۆ تاپۆکردنی زەوی زێدەڕۆ.

شوان زراری، ئەندامی لیژنەی شارەوانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پڕۆژه‌ یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ لای سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە بۆ پەسەندکردن و، بڕیارە دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە، بکەوێتە واری جێبەجێکردن، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا شەش مانگ دیاریکراوە بۆ کۆکردنەوەی ئامار و داتا لە بارەی ژمارەی خانووە زێدەڕۆکان".

لەبارەی گلەیی ھاووڵاتیان کە یاساکە زەوی زێدەڕۆ ناگرێتەوە، تەنیا خانوو دەگرێتەوە، ئەندامەکەی لیژنەی شارەوانییەکان دەڵێت: "بەگوێرەی یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ زەویش دەگرێتەوە، بەڵام مەرجی خۆی ھەیە، پێویستە ئەو شوێنەی زەوی زێدەڕۆی تێدایە زۆری خانووبێت، دواتر لەلایەن ئەنجوومەنی گەڕەک پەسەندی پێبدرێت و خاوەن زەوی دوو شایەتی ھەبێت، کە کێشە لە زەوییەکەدا نییە، ئەوکات سوودمەند دەبێت".

لەبارەی کاتی تاپۆکردنیان، شوان زراری جەختی کردەوە: "پێویستە لە ماوەی دووساڵدا ھەموو زەوی و خانووی زێدەڕۆ لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ بکرێن و، کۆتایی بە کێشەی زێدەڕۆیی بێت، ئەو ماوەیەش کاتێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، واتە کات کراوە نییە بۆ تاپۆکردن و کەسیش ناتوانێ کار بە یاساکە نەکات".

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار