وه‌زاره‌تی بازرگانی: زۆربه‌ی كارگه‌كان ده‌ستیان به‌كاركردۆته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له كۆیی زیاتر له 5هه‌زار كارگه‌ی نێوخۆیی و بیانی له هه‌رێمی كوردستان، 45 كارگه له‌كار كه‌وتبوون، به‌ڵام ئێستا زۆرینه‌یان ده‌ستیان به‌كاركردۆته‌وه و به‌رده‌وامیش هانی كارگه‌ی بیانی ده‌ده‌ن، کە بێنە هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی بیانی هاتوون.
فه‌تحی مه‌جید، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له چه‌ند ساڵی رابردوو، نزیكه‌ی 45 كۆمپانیا له‌كار وه‌ستابوون، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی باشبوونی دۆخی ئابووری و نه‌مانی شەڕی داعش، زۆرینه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌ستیان به‌كاری خۆیان كردووەته‌وه".
فه‌تحی مه‌جید گوتیشی: "له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 5هه‌زار و 300 كارگه هه‌یه، كه نێوخۆیی و بیانیین و، زۆرینه‌یان نێوخۆیین، هه‌ر ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی بۆ كاركردن هاتوون بۆ هه‌رێمی كوردستان".
مه‌جید باسی له‌وه‌شكرد، "له‌زۆرینه‌ی كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسه‌كان هانی كارگه‌ی بیانی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێن له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن و، ئێمه گرنگی زۆر به‌و كه‌رته ده‌ده‌ین".
بڵند ئیبراهیم




