ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی زه‌رد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات

به‌غدا-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت و شه‌ش پڕۆژه یاسا ده‌نگی بۆ ده‌درێت، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش مادده ناده‌ستوورییه‌كان لاده‌برێن و دووباره ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێته‌وه.
د. مه‌یاده نه‌جاڕ، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاره سه‌عات 6ی ئێواره دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ژماره 16ی خولی یاسادانانی یه‌كه‌م له ساڵی دووه‌م به‌رێوه‌بچێت، كه تێیدا شه‌ش پڕۆژه یاسا ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت، دوو پڕۆژه یاسای دیکەیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ده‌كرێت، به‌ر له دانیشتنه‌كه‌ش وه‌كو فراكسیۆنی زه‌رد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
ئه‌ندامەکەی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "له دانیشتنی ئه‌مڕۆ، بڕیاره ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان بدرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مادده‌ی ناده‌ستووری تێدابێ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مادده‌كانی ( 3 و 12 و 16 و 17 )، هاتنه لابردن، ئەویش له‌سه‌ر سكاڵای فراكسیۆنی پارتی و په‌رله‌مانی كوردستان، به بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ، كه ناده‌ستووری بوون".
د. مه‌یاده نه‌جاڕ زیاتر گوتی: "پڕۆژه یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت، كه یاسایه‌كی باشه به‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ربه‌خۆ بێت و، سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێك نه‌بێت، هه‌روه‌ها پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی تێدا ره‌چاو بكرێت و، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م یاسایه بڕگه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت و، مافه‌كانی خۆمان به‌ده‌ست بێنین".
نەشوان بەرزنجی




