٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حسێن قائیدی: سەرۆکی هەرێم ڕایسپاردووین تا یەک کەس مابێت بەردەوام بین لە ڕزگارکردنیان

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی تری کوردانی ئێزدی، ئەوانەی تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.

 

حسێن قائیدی، ئەمڕۆ، دووشەممە (١٨-١١-٢٠١٩)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانیان ڕایگەیاند، لە کۆی ٦٤١٧ کەس ڕفینراوانی کوردانی ئێزدی تا ئێستا ٣٥٢٤ کەس ڕزگار کراون و ٢٨٩٣ کەسیش نەهاتوونەتە ڕزگارکرن.

 

قائیدی دەشڵێت: "بەپێی ڕاسپاردەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، دەبێ تا یەک کەس لەژیر دەستی داعشدا مابێت، ئێمە هەر بەردەوام بین لە ڕزگارکردنیان."

 

نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی پێش ماوەیەک خەڵاتی ''دایکە تیرێزا''ی پێ بەخشرا. خەڵاتەکە، خەڵاتێکی ڕێزلێنانە، بەو کەس و دەزگایانە دەدرێت، کە بۆ ئاشتی و دادپەرەوەری و یەکسانیی کۆمەڵایەتی کار دەکەن.

 

کـــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار