٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی وەزیری دارایی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، کە لە رێگای سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە داوامان كردووە وەزیری دارایی و ئابووری كوردستان بێتە پەرلەمان و لەسەر چەند پرسێكی دارایی و ئابووری روونكردنەوەی پێویستمان پێ بدات.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئامانجی داواكردنی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پەرلەمان، بە مەبەستی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی كوردستانە بۆ ساڵی 2020 و، هەروەها پشكی كوردستان لە پڕۆژە یاسایی بوودجەی 2020ی عێراقی فیدراڵ و رێكخستنەوەی سیستمی بانكی لە هەرێمی كوردستان و، چەند پرسێكی دیكەی دارایی و ئابووری".

ئاماژەی بەوەشدا، وەزیری دارایی ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بێتە پەرلەمان و، لە كاتێكی نزیكدا لیژنەی دارایی میوانداری دەكات و پرسیارەكانی ئاڕاستە دەكات.

 

هێدی كاكەیی 

هەواڵی پەیوەندیدار