وێستگه‌ی هۆكاری پیسبوونی هه‌وا له هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێن

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی، پڕۆژه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌سته كه خۆی له دانانی وێستگه‌ی كوالیتی هه‌وا ده‌بینێته‌وه، كه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌زانیت هۆكاری پیسبوونی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان چییه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه به دانانی ئه‌و وێستگانه هه‌موو هۆكاره‌كان دیار ده‌بن و جگه له‌وه‌ش، دوو پڕۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌یه، ئه‌وانیش به‌كارهێنانه‌وه‌ی پلاستیكی به‌كار هاتوو و به‌كار هێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له شوێنی نایلۆن.
د. هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سێ پڕۆژه‌مان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، كه پڕۆژه‌ی زۆر گرنگن بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانیش به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له شوێنی نایلۆن، كه ئێستا ورده ورده جێبه‌جێ ده‌كرێت و، تا چه‌ند ساڵێكی دیكه به‌ته‌واوی هه‌مووی ده‌بێته زه‌رفی كاغه‌ز و، ئه‌وه‌ی دیكه ویستگه‌ی دانانی كوالیتی هه‌وایە، كه پێویستمان به كۆمه‌ڵێك ئامێر هه‌یه بۆ هه‌ولێر و سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هۆكاری پیسبوونی هه‌وا چییه و له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ین و، ئه‌وه‌ی دیكه پڕۆژه‌ی بوتڵی ئاوی پلاستیكه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌كار هات، ریسایكل بكرێته‌وه، چونكه له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ده‌توانن بیتوێننەوە و دووباره سودی لێ وه‌رگرنه‌وه".
د.هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ر گوتیشی: "پڕۆژه‌ی كوالیتی هه‌وا پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و داوای نیوملیۆن دۆلارمان كردووه، چونكه ده‌مانه‌وێت پێوانه‌ی ئه‌و غازانه بكه‌ین كه له كارگە و مۆلیده و ئۆتۆمبێله‌كان و، ویستگه‌ی كاره‌با ده‌رده‌چن كه سه‌رچاوه‌ی پیسبوونی هه‌وان، به‌پێی ئه‌و وێستگانه ده‌زانین تا چه‌ند پیس بووه و چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
عه‌سكه‌ری گوتیشی: "ویستگه‌كان گرینگن و له زۆرێك له وڵاتان هه‌یە و، توانای خۆڕاگرتنی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستانیشیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له پله‌ی گه‌رمی و ساردی كار بكات، بۆیه هه‌موو ورده‌كارییه‌كان لەڕێگه‌ی ئه‌و ویستگانه بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه و، ده‌توانین چاره‌سه‌ری پیسبوونی هه‌وا و ژینگە بكه‌ین، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه له كوێ زیاتر هه‌وا پیس ده‌كات، له‌وێ چاره‌سه‌ری پێویست بكه‌ین".
بڵند ئیبراهیم




