دهۆک خەڵاتێکی جیهانیی وەرگرت
__2019_11_16_h15m37s28__ER.jpg)
دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ، شەممە (١٦-١١-٢٠١٩)، لە وڵاتی باشووری ئەفریقا، شاری دهۆک خەڵاتی ئاشتیی شارەکانی جیهانی بەدەست هێنا.
سالم سەعید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بۆردی کاروباری مرۆڤایەتی لە شاری دهۆک ڕایگەیاند: "لە کۆنگرەی ڕابیتەکانی ئاوەدانکردنەوەی شیانەکانی حکوومەتە نێوخوییەکانی هۆڵەندا، دهۆک پشکداری کرد لە باشووری ئەفریقا و توانی خەڵاتی ئاشتی وەربگریت."
ناوبراو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دهۆک لەگەڵ چەندین شاری جیاوازی جیهان کەوتبووە کێبڕکی و، توانی خەڵاتی یەکەم وەربگریت."
"ساڵانە ئەم خەڵاتە بە شارەکانی ئاشتی دەدرێت، بەتایبەت ئەو شارانەی کە گرنگی بە بواری پێکەوەژیان و ئاشتی دەدەن. دهۆکیش بەهۆی لەخۆگرتنی هەزاران ئاوارەی ئێزدی و مەسیحی و پێکهاتەکانی تر، توانی خەڵاتی یەکەم وەربگریت." ساڵـم وا دەڵێت.
دهۆک جگە لەوەی شارێکی پێکەوەژیانی ئایین و پێکهاتەکانە، توانیویەتی بە هەزاران ئاوارەی ئێزدی و مەسیحی و کوردانی ڕۆژئاوا و چەندین پێکهاتەی تر لەخۆی بگرێت.
کــاروان بــاعەدری




