٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی رەشید بۆ KDP: ئەمساڵ هەموو هاووڵاتیان نەوتی سپی وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری بۆ دابینكردنی نەوتی سپی كردووە و دەستیش بە دابەشكردن كراوە. دەشڵێ، ئەمساڵ هەموو هاووڵاتیان نەوتی سپی وەردەگرن.

 

عەلی رەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ كاری بۆ دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان كردووە و دەستیش بە دابەشكردنی نەوت كراوە و بەشێكی هاووڵاتیانیش نەوتیان وەرگرتووە".

 

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر روونیشی كردەوە، نەوتی سپی بە قۆناغ دابەش دەكرێت و ناتواندرێت هەمووی پێكەوە بدرێت، بەڵام ئەمساڵ هەموو هاووڵاتیان نەوتی سپیی ماڵان وەردەگرن، كە هەر جارە و بەشێكی نەوت دەگات و هەر كە گەیشتیش، دابەش دەكرێت.

 

بڵند ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار