لە به‌غدا داوای ده‌ستپێشخه‌ری له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سەركردنی دۆخی عێراق

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتی، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجامدانی چاكسازی له عێراق و ده‌ربرینی نیگه‌رانی له‌و دۆخه بوو، کە ئێستا هه‌یه و ئه‌وانیش داوایان له سه‌رۆكی هه‌رێم كرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه چاره‌سه‌ر بكرێت.
فارس عیسا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆخه‌ی ئێستادا زۆر گرنگ بوو، چونكه هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له‌و دۆخه ناله‌باره‌ی عێراق و بۆ حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كانی دیار كرد كه خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه و ده‌یه‌وێت عێراق سه‌قامگیر و ئارام بێت، بۆیه پشتگیریی خۆی بۆ حكوومه‌تی عێراق دووپات كرده‌وه."
عیسا باسی له‌وه‌ش كرد: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد حكوومه‌تی ئێستا به‌رده‌وام بێت و چاكسازی بکات و پێویسته چاكسازی بكرێت."
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتیشی: "هه‌م حكوومه‌ت و هه‌میش لایه‌نه‌كان داوایان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستا بكات، سه‌رۆكی هه‌رێمیش ئاماده‌ییی نیشان داوه، کە بۆ سه‌قامگیریی عێراق و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه، پشتگیری له هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ن."
بڵند ئیبراهیم




