٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە دروستكردنەوەی تۆنێلی هەریر كرایەوە و 50%ی تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەدێی خەلیفان ڕایگەیاند، كۆمپانیای جێبەجێكار دەستی بە دروستكردنی تۆنێلی بەنی هەریر كردووەتەوە، كە كارەكانی 50% تەواو بووە و درێژییەكەی 3 هەزار و 600 مەترە، بە تەواوبوونیشی، كێشەی هاتوچۆ لە ناوچەكە بەتەواوەتی چارەسەر دەبێت.

كاروان كەریمخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تۆنێلی بەنی هەریر، بەشێكە لە پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگای هەولێر – حاجی ئۆمەران، كە چەند ساڵێك بەر لە ئێستا 50%ی پڕۆژەكە تەواو كرا و ئەوەی دیكەی لەبەر قەیرانی دارایی كارەكانی ڕاگیرا، ئێستا دوای نەمانی قەیرانی دارایی، كۆمپانیای جێبەجێكار دەستی بە كار كردووەتەوە و دەیەوێت تۆنێلەكە تەواو بكات، كە درێژیی تۆنێلەكە 3 هەزار و 600 مەترە".

بەڕێوەبەری شارەدێی خەلیفان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "بە تەواوبوونی تۆنێلەكە، كێشەی هاتوچۆ لە نێوان هەولێر – حاجی ئۆمەران بەتەواوەتی چارەسەر دەكرێت و جوانییەكیش بە ناوچەكە دەبەخشێت".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار