بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی خەلیل دەكات

بە ناوی خودای بەخشندە و مهیرەبان
بەڕێز عەلی خەلیل
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و مامی بەڕێزتان (فریق بێتكاری)ـیمان پێگەیشت.
هاوخەمیمان بۆ بەڕێزتان و خانەوادەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی
14ـی11ـی 2019




