٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت 3 ملیار و 450 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژەكانی دهۆك تەرخان كردووه‌

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی رابردوودا حكوومەتی هەرێم چەندین ملیار دیناری بۆ پڕۆژەكانی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان تەرخان كرد، بۆ شاری دهۆكیش بە گشتی، 3 ملیار و 450 ملیۆن دینار تەرخان كراوە.

فەهیم عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زۆر سەركەوتوو بوو و تێیدا جەخت لە كەمكردنەوەی خەرجییەكان و زیاتركردنی خزمەتگوزاری، بە یەكسانی دابەشكردنی پڕۆژەكان بە سەر قەزا و ناحیە و شار و شارۆچكەكاندا كرایەوە".

عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش دا: "لەو بڕەپارەیەی كە بۆ دهۆك تەرخان كراوە، چەندین پڕۆژەی تەواونەكراوی چەند ساڵی رابردوو تەواو دەكرێن و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیانی دهۆكەوە، كە بەمەش هەلی كار بۆ خاوەن پیشە ناوەندییەكان لە پارێزگاكەدا دروست دەبێتەوە".

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك باسی لەوەش كرد: "خەرجكردنی ئەم بڕەپارەیە، كاریگەریی باشی دەبێت بۆ هاووڵاتیان، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارەكە بە گشتی ئومێدبەخش بوو، چونكە چەندین ساڵ بوو بە هۆی قەیرانی داراییەوە چەندان پڕۆژە لە سنووری دهۆك بە تەواونەكراوی مابوونەوە".

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار