ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، پرسه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ر و كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، پڕۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق، وه‌كو پڕۆژه یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرسى هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دواخستنى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كرێن.




