سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

هەولێر- KDP.info- سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.
جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانن لە بەغدا.




