٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی: سیاسەت و بڕیارمان، کاری پێکەوەیی و تەباییە لە نێوان سەرجەم فڕاکسیۆنەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-  جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، سیاسەت و بڕیاریان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان سەرجەم فڕاکسیۆنەکان و کارکردنە لە سەر بابەتە نیشتیمانیەکان و ئارامی کوردستان .

ئەمرۆ سێ شەممە(١٢-١١-٢٠١٩)ــێ هێمن هەورامی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبۆک بڵاویکردووە، پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق  هەمواری یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی تێپەراندو دەنگدەرانی کورد لە کەرکوک و خانەقین و شنگال و مەخموور و خورماتوو کرابوونە ئامانج و زۆربەیان بێبەش دەکران.

هەورامی راشیگەیاندووە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە رێگای لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان و بە هەماهەنگی تێکڕای فراکسیۆنەکان، وێڕای تانەدان لە دادگای فیدڕالی لە رێگای پارێزەرەوە، هەڵمەتێکی چڕوپڕی دیپلۆماسی و لۆبیکردن لەگەل نەتەوەیەکگرتووەکان و هەماهەنگی لەگەل دەزگای هەلبژاردنی حیزبە سیاسیەکان و فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە بەغدا و پەرلەمانتارانی کوردستان لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ئەمرۆ ۱۲ ی ۱۱ بەرهەمی کاری پێکەوەییمان بۆ گەلەکەمان و حەقانیەتی مافی دەنگدەرانی کورد لە ناوچە کوردستانیەکان بە رێگای یاسا و بەهێزی ئەرگۆمێنتی دەستوری داواکەمان، دادگای ئیتیحادی بریاری یەکلاکەرەوەیدا بە رەتکردنەوەی ئەو هەوڵانەی لە پەرلەمانی عێراق درابوون.

هەواڵی پەیوەندیدار