٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هودا پار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/١١/١٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دۆزی ئازاد ناسراو بە هوداپار کرد بە سەرۆکایەتی ئیسحاق ساغڵام سەرۆکی گشتی پارتەکە.

لەدیدارەکەدا جەخت لە سەر گرنگی خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد و رێزگرتن لە داخوازییە رەواکانی و چارەسەرکردنی دادپەروەرانەی پرسی کورد کرایەوە کە فاکتەری سەرەکی ئاشتی و ئارامییە لە ناوچەکەدا.

هەروەها ئاماژە بە بایەخی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار