٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژبەیانی: دادگای فیدڕالی سکاڵاكەی په‌رله‌مانی كوردستانی لە بەرژەوەندیی کوردستان یەکلا كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دادگای فیدڕالیی عێراق سکاڵایەکی پەرلەمانی کوردستان یەکلا دەکاتەوە و بڕیارێک لە بەرژەوەندیی کوردستان، دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 12-11-2019، دادگای فیدراڵیی عێراق چەند برگەیەکی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی ھەڵوەشاندەوە، کە رێگەیان بە ئاوارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووك، دیالە و سەڵاحەدین نه‌ده‌دا بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.

جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بریکاری لیژنەکەیان، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکی لەسەر سکاڵای پەرلەمان ساز کرد.

رۆژبەیانی گوتیشی، "لە دانیشتنەکەدا، دادگای فیدڕالی سکاڵای پەرلەمانی کوردستانی لەسەر یاساکە قبوڵ کرد و ئەو بڕگانەی رێگربوون لە دەنگدانی ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە، هەڵوەشاندەوە.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕالی، ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە، کە زۆرینەیان کوردن و لە ھەرێمی کوردستان دەژین، دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی خۆیان بکەن.

 

فایزه‌ كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار