٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"فڕاكسیۆنی پارتی داوای ھەمواركردنەوەی ماددەیەكی دیكەی یاسای ھەڵبژاردنەكان دەكات"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ھەموار دەكرێتەوە و فڕاكسیۆنی پارتیش داوای ھەمواركردنەوەی ئەو ماددەیەی كردووە كە رێگە بە دەنگدەرانی ئاوارە نادات بۆ بەشداریكردنیان لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا،  دەشڵێ، بە فەرمی داواكاریمان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان كردووە.

ھەدار بارزانی، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسا كرا، یەكێك لەوانەش یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بوو، كە داوای ھەمواركردنەوەی یەكێك لە ماددەكانی كرابوو".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێ: "راستە چەند مانگێكە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەلایەن پەرلەمانەوە دەركراوە، بەڵام یەكێك لە ماددەكانی نێو پڕۆژەكە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و دیسان ھەموار دەكرێتەوە".

ھەدار بارزانی زیاتر گوتی: "فڕاكسیۆنی پارتی داوایەكی ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە و تێیدا داوای ھەمواركردنەوەی ئەو ماددەیەشی كردووە كە رێگە بە دەنگدەرانی ئاوارە نادات بۆ بەشداریكردنیان لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا، لەبەر ئەوەش ئێمە داوامان كردووە ھەموو دەنگدەران مافی بەشداریكردنیان ھەبێت و ماددەی نێو یاساكە لەگەڵ ئەو ماددەیەی ئێستا لە پەرلەمانە، ھەموار بكرێنەوە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار