٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان: ئەمڕۆ لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستوور كۆدەبێتەوه‌ و سەرۆكی لیژنەكه‌ش ھەڵده‌بژێردرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق كۆدەبێتەوە، ‌سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكە بۆ دیاریكردنی میكانیزمەكانی ھەمواركردنی دەستووری عێراقە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی١١ی ٢٠١٩ لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق كۆببێتەوە، لەو بارەیەوە د. ڤیان سەبری، ئەندامی لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر ١١ لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق كۆببێتەوە، كە ھەر ٦ ئەندامەكەی كورد تێیدا بەشدار دەبن.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راشیگەیاند، كۆبوونەوەكە بۆ دیاریكردنی میكانیزمەكانی ھەمواركردنی دەستووری عێراقە، ھاوكات بڕیاریشە لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆكایەتیی لیژنەی ھەمواری دەستوور ھەڵبژێردرێت.

 

ھەڵكەوت محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار