تا ئێستا 60هه‌زار زه‌ویی ژماره له هه‌ولێر تاپۆ كراون
__2019_11_10_h16m6s0__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی شاره‌وانیی هه‌ولێر گوتی، تاپۆكردنی زه‌وییه ژماره‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێستاش60هه‌زار پارچه‌ی زه‌ویی ژماره، تاپۆ كراون و پێش كۆتاییی ساڵ ژماره‌یه‌كی دیكەش تاپۆ ده‌كرێن.
كرمانج ده‌شته‌كی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه ژماره‌ن و بڕیار دراوه تاپۆ بكرێن له سنووری هه‌ولێر به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 60هه‌زار پارچه زه‌وی تاپۆ كراون و تاپۆكردنیش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو سه‌رجه‌م زه‌وییه ژماره‌كان تاپۆ ده‌كرێن."
گوته‌بێژی شاره‌وانیی هه‌ولێر گوتی: "بڕیار وایه پێش كۆتاییهاتنی ساڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌ویی ژماره تاپۆ بكرێن."
كرمانج ده‌شته‌كی گوتیشی: "له‌باره‌ی تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكانەوە دوای ئه‌وه‌ی یاساكه به ته‌واوی ده‌ركرا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت و خانووه زیاده‌ڕۆكان تاپۆ ده‌كرێن."
بڵند ئیبراهیم




