٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور زیاد دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- نووسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، به ھەوڵی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "رۆژی شەممە دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد، بۆ زیادكردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و بە ھەوڵ و پشتگیریی فراکسیۆنە کوردستانییەکانى نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تواندرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هه‌مواركردننەوەی دەستوور لە 3 کەسەوە بۆ 6 کەس زیاد بکرێت".

ئاشكراش كراوە: "ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د. جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مودەریس، د.جەمال کۆچەر و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی رێبوار ھادی".

 

نه‌شوان به‌رزنجى

 

هەواڵی پەیوەندیدار