٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی محەمەد (د.خ)

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی محەمەد (د.خ) بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی (محەمەد) دروودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی بێ و زیاتر گیانی برایەتی و لێبووردەیی و تەبایی بچەسپێ و گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لە دەردەسەری و ناخۆشی بەدوور بێ.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە سەر پەیامی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی و پتەوكردنی رۆحی هاوبەشی بەیەكەوەژیان و دابینكردنی زەوینەی لەباری خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی و رەتكردنەوە و نەهێشتنی نەریتی نەویستراوی دووبەرەكی و توندڕۆیی و شەڕانگێزی.

جارێكی دیكە یادی لەدایكبوونی حەزرەتی (محەمەد) دروودی خوای لەسەر بێت، لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

٩ی١١ی٢٠١٩

هەواڵی پەیوەندیدار