٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم شەشۆ: پێویستە پەكەكە وازبێنێت و شنگال بە دەردی رۆژئاوای كوردستان نەبات

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند: "لە ماوەی دوو رۆژدا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 5جار شنگالیان بۆردوومان كردووە و زیانی زۆری گیانی و ماددی هەبووە و دەیانەوێت شنگال بە دەردی رۆژئاوای كوردستان ببەن. مه‌حما خه‌لیلیش دەڵێ، پێویستە پەكەكە و توركیا شنگال نەكەنە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی خۆیان و دەبێ پەكەكەش بە زووترین كات بكشێتەوە.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەكەكە بووەتە بەڵایەكی گەورە بۆ شنگال و بەردەوام كێشە بۆ ئێمە دروست دەكەن و تەنها لە ماوەی دوو رۆژدا 5جار توركیا شنگالی بۆردوومان كردووە بە هۆی بوونی پەكەكە لە سنوورەكە، بۆیە پێویستە پەكەكە لە شنگال بكشێتەوە".

ئەو فەرماندەیە باسی لەوەش كرد، پەكەكە پێویستە دۆخی شنگال لە بەرچاو بگرێت و بە دەردی رۆژئاوای كوردستانی نەبات.

گوتیشی، حكوومەتی عێراق لە ئاست ئەو كێشەیەدا كەمتەرخەمە و هیچ هەڵوێستێكی نییە و بەردەوام شنگال لەسەر زاریانە و كە دەبێتە كێشەش، هەمووان خۆیانی لێ دوور دەخەنەوە، بۆیە حكوومەتی عێراق لەو دۆخە بەرپرسیارە.

لای خۆشیەوە، مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شنگال بووەتە شوێنی ململانێی سیاسیی نێوان توركیا و پەكەكە و پێیوستە پەكەكە لە شنگال بكشێتەوە، چونكە شنگال خۆی تووشی جینۆساید بووە و قوربانیی زۆری دا و چیتر تەحەمولی شەڕی دیكە ناكات.

خەلیل باسی لەوەش كرد، پێویستە هەردوو لایەن تەسفییەی حیسابی خۆیان لە دەرەوەی شنگال بكەن، چونكە شنگال شوێنی ئەو كارە نییە و هەر چۆنێك بێت پێویستە كۆتایی بەو كێشەیە بێت و تایبەتمەندیی شنگال لە بەرچاو بگیرێت.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار