چاودێرانی سیاسی: هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ یه‌كگوتاریی كورد له به‌رامبه‌ر دۆخی عێراقدا به‌رز ده‌نرخێنین

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ، 5ی تشرینی دووه‌می 2019، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دوو كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بووه‌وه. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌ركرده‌ی حزبەکانی كوردستان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق به‌ڕێوه چوو.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگه بۆ یه‌كگوتاریی كورد له به‌رامبه‌ر ته‌واوی ئه‌و ڕووداو و ئه‌گه‌رانه‌یدا کە له عێراق ڕوو ده‌دەن".
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی گوتیشی: "له چوارچێوه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی شه‌قامی عێراقدا، سیناریۆیه‌كی زیره‌كانه دژ به كورد هێندراوه‌ته پێشه‌وه، ئه‌ویش هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقه، له كاتێكدا عێراقییه‌كان سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كان داوای نان و كاره‌با و ئاو و هه‌لی كار و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانیان ده‌كرد، بۆچی پێش ئه‌وه‌ی داوای سه‌ره‌كیی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكرێت، ده‌ست بۆ هه‌مواری ده‌ستوور ده‌به‌ن؟"
كه‌وڵۆسی بڕوای وایه، هێزەکانی عێراق ئاماده‌ن هه‌ندێك زیان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق بكه‌نه‌وه به مه‌ركه‌زی و كار بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی ده‌ستووری فیدراڵییه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌بێ كورد یه‌كگرتووانه ڕووبه‌ڕووی ته‌واوی پلانه‌كان ببێته‌وه و ناوه‌نده عێراق و نێوده‌وڵه‌تییەکان ئاگادار بكاته‌وه له‌وه‌ی كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابێت به هه‌مواری ده‌ستوور بۆ لێدان له مافه‌كانی كورد".
ناسح غه‌فوور، چاودێری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆماری عێراق، هه‌نگاوێكی گرنگه له‌م دۆخه‌ی كه پلانێك هه‌یه له ڕێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوورەوە ده‌ست بۆ مافه‌كانی كورد ببەن".
"ده‌ستێكی نه‌یاری كورد خۆی خزاندووه‌ته ناو داوای خۆپێشانده‌رانی عێراق بۆ لێدان له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كانمان، له كاتێكدا هیچ داواكارییەکی عێراقییه‌كان پێوه‌ندیی به بڕگەی ده‌ستوورییەوە نییه، چونكه هاووڵاتیی عێراقی داوای نان و خزمه‌تگوزاری ده‌كات، چه‌ندین سه‌ركرده‌ی نه‌یاری كورد له عێراق، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، نابێت له عێراق فیدڕاڵییه‌ت و هه‌رێمه‌كان بمێنن و، داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن." ناسح غەفوور وای گوت.
ناوبراو ده‌ڵێ: "یه‌كگوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستیی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان گرنگه و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ سازدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه گرنگانه".
عه‌زیز هه‌ورامی




