٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد کەمال: عەرەبی داعش ھاوردەی کەرکووک دەکرێت و لەسەر زەویی کورد نیشتەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

کەرکووک -KDP.info- پڕۆسەی تەعریب لە کەرکووک بەردەوامە و سەرۆکی لیستی برایەتیش، زانیاریی نوێی لەبارەی ھاوردەکردنی عەرەبی شۆڤێنی ئاشکرا کرد و دەڵێ، پارێزگاری بەزۆر سەپێندراوی کەرکووک، عەرەبی داعش ھاوردەی ناوچەکانی کورد دەکات و لەسەر زەویی کورد نیشتەجێیان دەکات.

 

محەمەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارێزگاری بەزۆر سەپێندراوی کەرکووک ڕۆڵی بەرچاوی لە پڕۆسەی تەعریبدا ھەیە و بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ کار لەسەر تەعریب و گۆڕینی دیموگرافیای کەرکووک دەکات و، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسیشدا ھەر ڕاکان سەعیدی پارێزگاری سەپێندراوی ئێستای کەرکووک دەستی لە تەعریبدا ھەبوو."

 

سەرۆکی لیستی برایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێستا بە ھەمان ڕۆحیەتی سەردەمی بەعس و بە پیلان کار لەسەر بەعەرەبکردنی کەرکووک و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت."

 

محەمەد کەمال دەشڵێت: "کورد لەسەر زەویی خۆیان دەردەکرێن و عەرەبی داعش و بەعسی لە شوێنی کورد نیشتەجێ دەکرێن، بە ھەزاران خێزانی عەرەب ھاوردەی کەرکووک کراون و لەسەر زەوی و مڵکی کوردان جێگیر کراون."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار