٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان: ئەگەر سكاڵاكە بە سیاسی نەكرێت براوە ده‌بین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دادگای فیدراڵیی عێراق وادەی دانیشتنی لەبارەی سكاڵاكەی پەرلەمانی كوردستان لە دژی یاسایەكی پەرلەمانی عێراق، پێش دەخات. سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمیش دەڵێ، ئەگەر سكاڵاكە بە سیاسی نەكرێت، دەتوانین تێیدا براوە بین.

دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە، پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لە دژی یاساكە لە دادگای فیدراڵیی عێراق تۆمار كرد، ھۆكاری تانەلێدانەكەش بێبەشبوونی دەنگدانی ھاووڵاتییە ئاوارەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانە.

جوان یوونس رۆژبەیانی، لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوای ئەوەی پەر‌لەمانی كوردستان تانەی لە كۆی یاساكە دا، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا رۆژی ١٨-١١-٢٠١٩ تانەكانی لیژنەكەی پەرلەمان و دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و حزبەكانی تر بە یەك دانیشتن تاوتوێ بكات، بەڵام دوێنێ ٣-١١ لە دادگای فیدراڵیی عێراق وەڵامێكمان بۆ ھات كە تانەكەی پەر‌لەمانی كوردستان پێش خراوە بۆ ١٢-١١-٢٠١٩.

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەشڵێ، ھۆكاری پێش خستنی تانەكەی پەرلەمان، ئەوە بوو كە پەرلەمانی كوردستان تانەی لە كۆی گشتیی یاسەكە داوە، ھەروەھا سكاڵاكەشمان بە شێوەیەك نووسیوە، كە ھەموو خاڵە نادەستوورییەكانیشمان دەستنیشان كردووە، ناوبراو دڵنیاییش دەدات ئەگەر سكاڵاكە بە سیاسی نەكرێت، دەتوانین تێیدا براوە بین.

 

ھەڵكەوت محەمەد

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار