دهۆك.. زیاتر لە 25 هەزار خانوو تاپۆ دەكرێت

دهۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، دەرچوونی یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان گرنگیی خۆی هەیە بۆ بنبڕكردنی زێدەڕۆیی زیاتر و دەشڵێ، لە سنووری دهۆك 25 هەزار خانەوادە سوودمەندی ئەو بڕیارەی پەرلەمان دەبن.
دیار بەحری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری دهۆك زیاتر لە 25 هەزار خانەوادە لە بریارەكەی پەرلەمان سوودمەند دەبن و خانووەكانیان لەسەر تاپۆ دەكرێت".
بەحری دەشڵێ: "لە سنووری پارێزگای دهۆك ئەو كەسانەی كە زێدەڕۆییان كردبوو، خەڵكی كەمدەرامەت بوون، بۆیە بریارەكەی پەرلەمان باشە، چونكە ئەو خەڵكە هەژارە دەبنە خاوەن خانووی خۆیان و رێگری لە زێدەڕۆیی زیاتریش دەكرێت".
هێدی كاكەیی




