سبەی پلان و بەرنامەی حكوومەتی خۆجێیی هەولێر رادەگەیەندرێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و پلان و بەرنامەی حكوومەتی خۆجێیی هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە رادەگەیەندرێت.
كەنعان خەیلانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "سەعات 10 و نیوی سبەینێ دووشەممە، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت و، پارێزگاری هەولێر دكتۆر فرسەت سۆفی و جێگر و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی شاری هەولێریش ئامادە دەبن".
خەیلانی راشیگەیاند، لە دانیشتنەكەدا بەرنامەی كاری حكوومەتی خۆجێیی شاری هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە دەخرێتە ڕوو.
رۆژی پێنجشەممە 12ی 9ی 2019، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، دكتۆر فرسەت سۆفی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی وەكو پارێزگارێكی نوێی شاری هەولێر هەڵبژارد.
نەشوان بەرزنجی




