٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەندیكای كرێكاران: حكوومەت بۆ باشتركردنی دۆخی كرێكاران هەنگاوی باشی ناوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەندیكای كرێكارانی هەولێر رایگەیاند، لەم كابینەیەدا حكوومەت لە كارنامەكەیدا دایناوە، كە دۆخی كرێكاران باشتر بكات، لە ئێستاشدا رۆژ بە رۆژ دۆخی كرێكاران باشترە و هەنگاوی باش نراوە، هەروەها حكوومەت پارەی بۆ پڕۆژەكان تەخان كردووە و دەرفەتی كاریش زیادی كردووە.

حەسەن رەمەزان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی ڕاگەیاندنی كارنامەی خۆیدا بەڵێنی دابوو دۆخی كرێكاران باشتر بكات، ئێستاش دۆخی كرێكاران بەراورد بە ڕابردوو زۆر باشترە و بە هۆی تەرخانكردنی پارە بۆ پڕۆژەكانیشەوە، هەلی كار زیادی كردووە و هەنگاوی كردەیی لەو بارەیەوە ناوە، بەڵام داوا دەكەین یاساكانی تایبەت بە كرێكاران وەكو خۆیان جێبەجێ بكرێن، چونكە ئومێدێكی زۆرمان بەو كابینەیە هەیە".

رەمەزان باسی لەوەش كرد: "ئەوەی هەندێك بۆ ئێمە بووەتە گرفت، بوونی كرێكاری بیانی و خواروو و ناوەڕاستی عێراقە، چونكە ئەوانە كاریگەرییان هەبووە، بۆیە پێویستە زیاتر گرنگی بە كرێكاری خۆماڵی بدرێت، لەبەر ئەوەی كرێكار كۆڵەكەی كۆمەڵگایە و وڵات لەسەر دەستی ئەوان بنیات دەنرێت".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار